کوالێتی
خاڵی بەهێزی ئێمەیە

  لە کۆمپانیای چیمەنتۆی دەلتا باشترین کوالێتی چیمەنتۆ دابین دەکەین، وە بە بەردەوامی لە هەوڵ و کۆششی ئەوەداین کە لەگەڵ بەرەوپێشچوونەکانی پیشەسازی چیمەنتۆ خۆمان بگونجێنین . کۆمپانیای چیمەنتۆی دەلتا لە پێناو بەدیهێنان و تێپەڕاندنی چاوەڕوانییەکانی کڕیارەکانی فراوانتر دەبێت و هەڵدەستێت بە بەردەستخستنی زنجیرەیەک بەرهەمی چیمەنتۆی جۆراوجۆر ، چیمەنتۆی دەلتا باشترین هەڵبژاردەی تۆیە بۆ بنیادنانی داهاتوویەکی باشتر

نوێترین تەکنەلۆجیا لە بازاڕدا

ئەرکی سەرەکی کۆمپانیای چیمەنتۆی دەلتا بریتییە لە بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ بە کوالێتییکی بەرز، بە بەکارهێنانی نوێترین تەکنەلۆجیاکان و گەشەپێدانی بەردەوامی پێوەرەکانمان بۆ خۆ گونجاندن لەگەڵ داواکارییە گەشەسەندووەکانی بازاڕی عێراق.

بەرهەمەکان

SRC

چیمەنتۆی پۆرتلاندی دژە سەلفات

CEM I 42.5 R - SR 3.5

چیمەنتۆی SRC بەکاردێت لە درووست کردنی بناغەکان، پڕۆژە دەریاییەکان ، وێستگەکانی چارەسەرکردنی ئاوی پیس و پڕۆژەکانی ئاودێری، کە توانای بەرگەگرتنێکی بەرز دابین دەکات ،کە بۆ ماوەیەکی زۆر دەمێنێتەوە تەنانەت لە توندترین ژینگەکاندا.

جەبەل

چیمەنتۆی پۆرتلاندی کلسی

CEM II / B-L 42.5 N

بۆ کارەکانی کۆنکرێتی بەهێزنەکراو، بیناسازی ، لەبغ کردنی دیوار و کارە گشتییەکانی تەواوکردن.

دەربارە

کۆمپانیای دەلتا بۆ بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەتە کە لە ساڵی ٢٠٠٦ ەوە مۆڵەتی وەبەرهێنانی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان – عێراق وەرگرتووە، کارگەی چیمەنتۆی دەلتا لەلایەن کۆمپانیای سینۆما (کۆمپانیایەکی چینی) لە ساڵی ٢٠١٤ دروستکراوە.
کارگەی چیمەنتۆی کۆمپانیای دەلتا دەکەوێتە شوێنێکی زۆر ستراتیجی لەسەر شەقامی سلێمانی – کەرکوک، عێراق و ئەوەش یارمەتیدەر بووە لەوەی سیستەمێکی دابەشکردنی کارا لە سەرتاسەری وڵاتدا دروستبکەین بە توانای 7 ملیۆن تۆن چیمەنتۆ لە ساڵێکدا، بە کوالێتییەکی بەرز بە پێنج جۆر بەرهەمی سەرەکی کە بریتین لە

(OPC Ordinary Portland Cement CEM I 42.5 R کە لەگەڵ ستانداردە عێراقییەکانی IQS 5285 دەگونجێت)،  

هەروەها بەرهەمی CEM II/A-L 42.5 R خەرەسانە ( چیمەنتۆی پۆرتلاندی کلسی)، 

SRC (Sulphate Resisting Portland Cement) CEM I 42.5 R - SR 3.5  چیمەنتۆی پۆرتلاندی دژە سەلفات،

 SBC ( Ordinary Portland Cement Super Blaine ) CEM I 52.5 R چیمەنتۆی ئاسایی پۆرتلاندی سوپەر بلەین.

Al-Jabal CEM II B-L 42.5 N چیمەنتۆی پۆرتلاندی کلسی بەبێ بەرگری  لە دژی خوێی کبریتەکان

ستراتیجی کارکردنی کۆمپانیای چیمەنتۆی دەلتا بریتییە لە بە ئامانجگرتنی بەکارهێنەرانی کۆتایی وەک (کارگەی بلۆک، کۆمپانیاکانی کۆنکرێتی تێکەڵاوی ئامادە، بیناکان ، ژێرخانی پڕۆژە نەوتییەکان، بیناسازی تاکەکەسی ماڵ...هتد..) لە ڕێگەی تۆڕێکی فراوانی بریکاری دابەشکردن و فرۆشتنی ڕاستەوخۆ ، کۆمپانیاکەمان بەرهەمەکانی لە سەرانسەری عێراق دابەشدەکات.

ئێمە گرنگی بە ژینگە دەدەین

لە کۆمپانیای چیمەنتۆی دەڵتا گرنگییەکی تایبەت بە ژینگەیەکی پاک و سەلامەت دەدەین لە ڕێگەی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی بەرهەمهێنان و فلتەرکردن و چارەسەرکردنی پاشماوەی پیشەسازی. جگە لەوەش، کارگەکەمان ڕووبەرێکی سەوزایی زۆری  لەخۆگرتووە کە یارمەتیدەرە لە پاکڕاگرتنی ژینگە.

 

بەردەوامی

لە کۆمپانیای چیمەنتۆی دەلتا باوەڕمان وایە کە بەرهەمەکانمان ڕؤڵێکی سەرەکی دەبینن لە پاڵپشتی کردنی کۆمەڵگای عێراقی. ئێمە پابەندین بە ئەنجامدانی گواستنەوە بۆ بەدەستهێنانی بێ لایەنی کاربۆنی وە ئەمەش کارێکە کە ئەتوانین بە دەستی بهێنین، وە بەهەمان شێوە باوەڕمان وایە کە ئەم گۆڕانکارییە ئەکرێت سوودبەخش بێت بۆ ئەو کۆمپانیانەش کە  هاوشێوەی ئێمەن و سەرنجیان لەسەر بەرهەمهێنانی بەرهەم و خزمەتگوزاری دۆستی ژینگە و پێشکەوتووە.