دەربارەی دەلتا سمنت

کۆمپانیای دەلتا سمنت کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەتە و مۆڵەتی بەرهەمهێنانی لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 2006 پێدراوە. کارگەکەی چیمەنتۆی OPC چیمەنتۆی پۆرتلەندی ئاسایی بەپێی پێوەری عێراق بەرهەم دەهێنێت. لە ڕێگەی تۆڕێکی بەرفراوانی بازرگانان و بریکاران، کۆمپانیای دەلتا سمنت هەوڵ دەدات بەرهەمەکانی بە تەواوی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و عێراقدا بڵاو بکاتەوە و دابەش بکات.

ستراتیژی کۆمپانیاکە بریتییە لە بەئامانجکردنی ئەو بازرگان و بریکارە جۆراوجۆرەکانی چیمەنتۆ لە پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بە هۆی ئەو پێویستییە زۆرەی بونیادنان لە تەواوی وڵاتەکەدا. تۆڕێکی بەرفراوان هەیە کە ڕۆژانە داوای 4500 بۆ 5000 تەن چیمەنتۆ دەکەن بە بەکارهێنانی سەدان بارهەڵگر و سایلۆی جووڵاو.

دیدگا

باوەڕبوون بە بەشداریکردنی کەرتی تایبەت لە بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ بە پێی ستانداردی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی لەپێناو پێشخستنی ئابووری. بونیادنانی داهاتوویەکی باشتر، گەشەپێدانی دەستی کار، هەروەها پاراستنی ژینگەش.

ئەرک

ئەرکمان بەرهەمهێنانی چیمەنتۆی کوالێتی بەرزە بە بەکارهێنانی دواهەمین تەکنەلۆژییەکانی چیمەنتۆ و بەرەوپێشبردنی کوالێتیمان تاوەکو لە ئاست داواکارییەکانی بازاڕی عێراقیدا بین.

بەها

بەرهەمهێنانی هەموو جۆرەکانی چیمەنتۆ و ئاگاداربوون لە تازەترین پێشکەوتنەکانی پیشەسازیی چیمەنتۆ. بەرهەمهێنان لە هێزی کاری نێوخۆیی لە ڕێگەی ڕاهێنان و پەروەردەوە. پاراستنی ژینگە بۆ نەوەی داهاتوو و بەشداربوون لە خزمەتکردنی کۆمەڵگە.

هەماهەنگی لەگەڵ سینۆما

کۆمپانیای دەلتا سمنت گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای چینی سۆنۆما هەیە بۆ بونیادنان و بەڕێوەبردنی کێڵگەکەی لە سلێمانی -عێراق. زیاتر لە 200 ئەندازیار، تەکنیکی و کرێکاری چینی لە کێڵگەکە کار دەکەن، لەگەڵ ژمارەیەکی هاوشێوە لە کارمەندانی ناوخۆ کە کاری لە پاکەتنان و بارکردن دەکەن لە کاتێکدا تیمێکی پڕۆفیشناڵ کار لەسەر گەیاندن و بەبازاڕکردنی کار و بەرهەمەکانی کێڵگەکە دەکەن.