بەرهەمەکان

OPC

چیمەنتۆی پۆرتلاندی ئاسایی OPC. پێک دێت لە خۆڵەمێشی چیمەنتۆی پۆرتلەندی کە بەپێی ستانداری عێراقی ژمارە 5 بەرهەم هێنراوە + %3 gypsum CaSO4.2H2O.

 

بەکارهێنانەکان: ئەم بەرهەمە بەکار دێت بۆ سەرجەم کارەکانی کۆنکرێتی شیش و بێ شیش، وەک، پرد، بناغە، پایە، سەقف، کارگەی بلۆک، بناغەی بێ شیش، دروستکردنی دیوار و لەبغ.

0
2 Days MPa
0
28 Days MPa

خەرسانە

چیمەنتۆی خەرسانە پێک دێت لە خۆڵەمێشی چیمەنتۆی پۆرتلاندی + %3 gypsum + بڕێک لە CaCO3.

 

ئەم بەرهەمە بەکار دێت بۆ سەرجەم کارەکانی کۆنکرێتی بێ شیش، وەک: دروستکردنی دیواری خشت و بلۆک و بەرد، لەبغ، دانانی کاشی جۆرەکانی تری بابەتە ئەرزییەکان.

0
2 Days MPa
0
28 Days MPa

جۆرەکانی پڕکردنەوە

هەردوو جۆرەکە بە هەمان پڕۆسێسی بەرهەمهێناندا دەڕۆن و هەمان تایبەتمەندیی کیمیایی و فیزیکییان هەیە، تەنیا لە گواستنەوەیاندا جیاوازن. بەکارهێنانی شێوازەکانی چیمەنتۆ لە هەردوو جۆرەکەدا وەک یەکە و پاراستنی ژینگەش دەکەوێتە ئەستۆی مشتەرییەکە.

سایلۆ

کیس

سایلۆ بۆ ئەو پڕۆژە گەورانە بەکار دێن کە پێویستییان بە بڕێکی زۆرە؛ بە بارهەڵگری تایبەت کە بۆ گواستنەوەی چیمەنتۆ ئامادە کراون، دەگوازرێتەوە. بۆ نموونە، کارگە گەورەکانی وەک بەرهەمهێنانی کۆنکرێتی قاڵب، بلۆک، بی ئاڕ تۆن و کۆنکرێتی ئامادەکراو.

بەڵام کیسەکان کە کیسەی 50 کیلۆیین بۆ پڕۆژەی بچووکتر بەکار دێن، وەک خانوو یان ئەو پڕۆژانەی کە تێیدا وەک گەچکاری و لەبغ بەکار دەهێنرێن.