دەربارەی ئێمە
- کۆمپانیای دەلتا سمنت بۆ بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ کۆمپانیایەکی کەرتی
تایبەتە کە لە ساڵی ٢٠٠٦ ەوە مۆڵەتی وەبەرهێنانی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان –
عێراق وەرگرتووە، کارگەی چیمەنتۆی دەلتا لەلایەن کۆمپانیای سینۆما (کۆمپانیایەکی
چینی) لە ساڵی ٢٠١٤ بنیادنراوە.
کارگەکەمان دەکەوێتە شوێنێکی زۆر ستراتیجی لەسەر شەقامی
سلێمانی – کەرکوک و ئەوەش یارمەتیدەر بووە لەوەی سیستەمێکی
دابەشکردنی کارا لە سەرتاسەری وڵاتدا دروستبکەین، وە لە دوای بەئەندام بوونی کارگەی
چیمەنتۆی کەربەلا لە خێزانی دەلتا سمنت توانای بەرهەم هێنانی کۆمپانیاکەمان گەشتە
7 ملیۆن تۆن چیمەنتۆ لە ساڵێکدا، بە کوالێتییەکی بەرز بە پێنج جۆر بەرهەمی سەرەکی
کە بریتین لە
-
- (OPC) (1) Ordinary Portland Cement CEM I 42.5 R چیمەنتۆی
پۆرتلاندی ئاسایی .
- Al-Kharasana CEM II/A-L 42.5 R ( چیمەنتۆی پۆرتلاندی کلسی بەبێ بەرگری لە دژی گۆگردات).
- (SRC) Sulphate Resisting Portland Cement CEM I 42.5 R - SR 3.5 چیمەنتۆی
پۆرتلاندی دژە گۆگردات.
- (SBC) Ordinary Portland Cement Super Blaine CEM I 52.5 R چیمەنتۆی
پۆرتلاندی ئاسایی سوپەر بلەین.
- Al-Jabal CEM II / B-L 42.5 N چیمەنتۆی
پۆرتلاندی کلسی بەبێ بەرگری لە دژی گۆگردات.
ستراتیجی کارکردنی کۆمپانیای چیمەنتۆی دەلتا بریتییە لە بە
ئامانجگرتنی بەکارهێنەرانی کۆتایی وەک (کارگەکانی بلۆک، کۆمپانیاکانی کۆنکرێتی ئامادەکراو،
بیناکان ، ژێرخانی پڕۆژە نەوتییەکان، بیناسازی تاکەکەسی...هتد..) لە ڕێگەی تۆڕێکی
فراوانی بریکاری دابەشکردن و فرۆشتنی ڕاستەوخۆ ، کۆمپانیاکەمان بەرهەمەکانی لە
سەرانسەری عێراق دابەشدەکات.