دەلتا سمنت
باشترین هەڵبژاردە

  لە کۆمپانیای دەلتا سمنت باشترین کوالێتی چیمەنتۆ دابین دەکەین، وە بە بەردەوامی لە هەوڵ و کۆششی ئەوەداین کە لەگەڵ بەرەوپێشچوونەکانی پیشەسازی چیمەنتۆ خۆمان بگونجێنین . کۆمپانیاکەمان لە پێناو بەدیهێنان و تێپەڕاندنی چاوەڕوانییەکانی کڕیارەکانی فراوانتر بووە و هەڵدەستێت بە بەردەستخستنی زنجیرەیەک بەرهەمی چیمەنتۆی جۆراوجۆر ، چیمەنتۆی دەلتا باشترین هەڵبژاردەیە بۆ بنیادنانی داهاتوویەکی باشتر

نوێترین تەکنەلۆجیا لە بازاڕدا

ئەرکی سەرەکی کۆمپانیای دەلتا سمنت بریتییە لە بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ بە کوالێتییکی بەرز، بە بەکارهێنانی نوێترین تەکنەلۆجیاکان و گەشەپێدانی بەردەوامی پێوەرەکانمان بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ داواکارییە گەشەسەندووەکانی بازاڕی عێراق.

بەرهەمەکان

SRC

چیمەنتۆی پۆرتلاندی دژە گۆگردات

CEM I 42.5 R - SR 3.5

چیمەنتۆی SRC بەکاردێت لە درووست کردنی بناغەکان، پڕۆژە دەریاییەکان ، وێستگەکانی چارەسەرکردنی ئاوی پیس و پڕۆژەکانی ئاودێری، کە توانای بەرگەگرتنێکی بەرز دابین دەکات ،کە بۆ ماوەیەکی زۆر دەمێنێتەوە تەنانەت لە توندترین ژینگەکاندا.

ئەلجەبەل

چیمەنتۆی پۆرتلاندی کلسی

CEM II / B-L 42.5 N

بۆ کارەکانی کۆنکرێتی بەهێزنەکراو، بیناسازی ، لەبغ کردنی دیوار و کارە گشتییەکانی تەواوکاری.

دەربارە

  • کۆمپانیای دەلتا سمنت بۆ بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەتە کە لە ساڵی ٢٠٠٦ ەوە مۆڵەتی وەبەرهێنانی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان – عێراق وەرگرتووە، کارگەی چیمەنتۆی دەلتا لەلایەن کۆمپانیای سینۆما (کۆمپانیایەکی چینی) لە ساڵی ٢٠١٤ بنیادنراوە.
    کارگەکەمان دەکەوێتە شوێنێکی زۆر ستراتیجی لەسەر شەقامی سلێمانی – کەرکوک و ئەوەش یارمەتیدەر بووە لەوەی سیستەمێکی دابەشکردنی کارا لە سەرتاسەری وڵاتدا دروستبکەین، وە لە دوای بەئەندام بوونی کارگەی چیمەنتۆی کەربەلا لە خێزانی دەلتا سمنت توانای بەرهەم هێنانی کۆمپانیاکەمان گەشتە 7 ملیۆن تۆن چیمەنتۆ لە ساڵێکدا، بە کوالێتییەکی بەرز بە پێنج جۆر بەرهەمی سەرەکی کە بریتین لە
  •  
  1. (OPC) (1) Ordinary Portland Cement CEM I 42.5 R چیمەنتۆی پۆرتلاندی ئاسایی .
  2. Al-Kharasana CEM II/A-L 42.5 R ( چیمەنتۆی پۆرتلاندی کلسی بەبێ بەرگری لە دژی گۆگردات).
  3.  (SRC) Sulphate Resisting Portland Cement CEM I 42.5 R - SR 3.5  چیمەنتۆی پۆرتلاندی دژە گۆگردات.
  4.   (SBC) Ordinary Portland Cement Super Blaine CEM I 52.5 R چیمەنتۆی پۆرتلاندی ئاسایی سوپەر بلەین.
  5. Al-Jabal CEM II / B-L 42.5 N  چیمەنتۆی پۆرتلاندی کلسی بەبێ بەرگری لە دژی گۆگردات.

ستراتیجی کارکردنی کۆمپانیای چیمەنتۆی دەلتا بریتییە لە بە ئامانجگرتنی بەکارهێنەرانی کۆتایی وەک (کارگەکانی بلۆک، کۆمپانیاکانی کۆنکرێتی ئامادەکراو، بیناکان ، ژێرخانی پڕۆژە نەوتییەکان، بیناسازی تاکەکەسی...هتد..) لە ڕێگەی تۆڕێکی فراوانی بریکاری دابەشکردن و فرۆشتنی ڕاستەوخۆ ، کۆمپانیاکەمان بەرهەمەکانی لە سەرانسەری عێراق دابەشدەکات.

ئێمە گرنگی بە ژینگە دەدەین

لە کۆمپانیای چیمەنتۆی دەلتا گرنگییەکی تایبەت بە ژینگەیەکی پاک و سەلامەت دەدەین لە ڕێگەی بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای پێشکەوتووی بەرهەمهێنان و فلتەرکردن و چارەسەرکردنی پاشماوەی پیشەسازی  و بەکارهێنانەوەی وزە . جگە لەوەش، کارگەکەمان ڕووبەرێکی سەوزایی زۆری  لەخۆگرتووە کە یارمەتیدەرە لە پاکڕاگرتنی ژینگە.

بەردەوامی

دەلتا سمنت پابەندە بە پارێزگاری لە ژینگەو پەرەپێدانی بەردەوام. گرنگییەکی زۆر بە پاراستنی ژینگە دەدەین. ئەمەش بە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا پێشکەوتووەکان لە بەرهەمهێنان و پاڵاوتن و چارەسەری پاشماوە پیشەسازییەکان. سەرەڕای ئەوەش، کۆمپانیای دەلتا سمنت پشتگیری لە دەستپێشخەرییەکانی کۆمەڵگا دەکات و هەوڵدەدات بۆ بەکارهێنانی چارەسەری ژینگەدۆست وەک وزەی کارا، شێوازەکانی چارەسەری پاشماوە پیشەسازییەکان، بەشداریکردن لە گۆڕان و چوون بەرەو هاوسەنگی کاربۆن لە هەوادا.