SRC

چیمەنتۆی پۆرتلاندی دژە سەلفات

CEM I 42.5 R - SR 3.5

چیمەنتۆی SRC بەکاردێت لە درووست کردنی بناغەکان، پڕۆژە دەریاییەکان ، وێستگەکانی چارەسەرکردنی ئاوی پیس و پڕۆژەکانی ئاودێری، کە توانای بەرگەگرتنێکی بەرز دابین دەکات ،کە بۆ ماوەیەکی زۆر دەمێنێتەوە تەنانەت لە توندترین ژینگەکاندا.


چیمەنتۆی SRC جۆرێکی جیمەنتۆیە کە بە تایبەتی لە چیمەنتۆی پۆرتلاندی درووست دەکرێت، جیا دەکریتەوە بە بەرگەگرتنە نموونەییەکەی لە دژی هێرشی کبریتەکان، وە بە پێکهاتەیەکی کەمی ئەلومیناتی سێ کالسیۆم  (C₃A) بەرهەمدێت. کە لە مەترسییەکانی داڕمان کەمدەکاتەوە  لە کاتی بەرکەوتن لەگەڵ ئەو خاک و ئاوانەی کە پێکهاتەی کبریتیان بەرزە. 

 

 


  • ڕێگاو بانەکان و پردەکان


  • بەنداوەکان


  • ناوەندەکانی چارەسەرکردنی ئاوی پیس


  • بنکەکانی ژێرخانی بنیادنان


  • دروستکردنی بۆری کۆنکریت


لە عێراقدا ، ئەمجۆرە چیمەنتۆیە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووردا بەکاردەهێنرێت. ئەمەش بەهۆی بەرزی ڕێژەی کبریتەکان لە خاک و ئاوی ئەو ناوچانەدا. وەکو دەرئەنجامێک ئەم جۆرە چیمەنتۆیە تایبەتمەندە بە بەرگرییە بەرزەکەی دژی کبریتەکان. 

شێوازەکانی پاکێجکردن
کیسەی چیمەنتۆ

لەم جۆرەدا چیمەنتۆکە لە ڕێگەی کیسەی چیمەنتۆوە دەگوازرێتەوە، کە کێشی هەریەکەیان ٥٠ کگم لە ڕێگەی بارهەڵگرەوە. وە ڕەچاوی ئەوە دەکرێت کە هەموو ئەو ماددانەی لە پێچانەوەدا بەکاردێت دژە ئاو بێت بۆ پاراستنی چیمەنتۆکە لە هەڵمژینی شێ ، ئەم جۆرە بە شێوەیەکی سەرەکی لەو شوێنانە بەکاردێت کە بنکەی تێکەڵکردن و شوێنی هەڵگرتنی چیمەنتۆیان نییە. ئەم شێوازە بڕێکی زۆر لە تەپ و تۆز درووستدەکات وە دەکرێت زیان بە مرۆڤەکان بگەیەنێت، کۆمپانیای دەلتا هەمیشە پێشنیاری ئەوە دەکات کە کەل و پەلی پارێزراوی بەکاربهێنرێت. 

چیمەنتۆ بە بڕی زۆر (فەل)

لەم شێوازەدا چیمەنتۆکە بە بێ پێچانەوە لە سایلۆی داخراوی گەورەدا دەگوازرێتەوە ، کە دەبێتە هۆی گەیاندنی خێرا ، بە بڕێکی زۆر بۆ پڕۆژەکان و شوێنی مەبەست ، ئەم جۆرە گونجاوە بۆ پڕۆژە گەورەکان و ئەوپڕۆژانەی شوێنی هەڵگرتن و پارێزگاری کردن لە چیمەنتۆیان هەیە، گواستنەوەی چیمەنتۆ بەم شێوەیە ڕێگرە لە بە فیڕۆ چوونی چیمەنتۆ، تەپ و تۆزی کەمتر بەرهەم دەهێنێت وە پێویستی بە پێچانەوە نییە، ئەم شێوازە سەلامەتترە و دۆستی ژینگەیە.

رێنماییە گشتیەکان

ئاو :

ئاوی پاک بەکاربێنە بۆ تێکەڵکردن و ئاوڕەشێن کردن .

تێکەڵکردن:

- ماددە خاوەکان بە پێی پێوەرەکان بەکاربهێنە
- باشترین شێوازی تێکەڵکردن بەکارهێنانی ئامێری تایبەتە ، وە بۆ تێکەڵکردنی دەستی وا باشترە سەتڵ یان عەرەبانە بەکاربهێنرێت بۆ پێوانی       بڕەکان.
- بۆ ماوەی سێ ڕۆژ ئاوڕەشێنی کۆنکرێتەکە بکە بۆ ئەوەی درز ڕوو نەدات.
-ڕووی کۆنکرێتەکە دابپۆشە بۆ ڕێگری کردن لە بەهەڵم بوونی ئاوی ڕووی کۆنکرێتەکە