28, June, 2024
دەلتا سمنت سپۆنسەری پڕۆژەی ژینگەی تۆی کرد
دەلتا سمنت هەستا بە سپۆنسەر کردنی پڕۆژەی " ژینگەی تۆ" وەک سپۆنسەری سەرەکی پڕۆژەکە. ئەم دەسپێشخەرییە بۆ ماوەی یەک مانگ بەردەوام بوو ، کە سەرنجی لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆشنبیری ژینگەیی بوو لە کۆمەڵگادا. لە ڕێی ئەم پڕۆژەیەوە، دەلتا سمنت پابەندی خۆی دووپاتکردەوە بە ئەرکە ژینگەییەکانی و هاوبەشی کردنی لە بنیاتنانی داهاتوویەکی سەوزتر بۆ عێراق.