OPC
چیمەنتۆی ئاسایی پۆرتلاند
CEM I 42.5 R - 5
بەکاردێت لە دروستکردنی کۆنکرێت، ڕێگاوبان و پردەکان، باڵەخانەکان، وە کارەکانی تری بیناسازی کە ڕووبەڕووی هێرشی کبریتەکان نابنەوە.
-

کۆنکرێت
-

ڕێگاوبان و پردەکان
-

باڵەخانەکان
شێوازەکانی پاکێجکردن
کیسەی چیمەنتۆ
لەم جۆرەدا چیمەنتۆکە لە ڕێگەی کیسەی چیمەنتۆوە دەگوازرێتەوە، کە کێشی هەریەکەیان ٥٠ کگم لە ڕێگەی بارهەڵگرەوە. وە ڕەچاوی ئەوە دەکرێت کە هەموو ئەو ماددانەی لە پێچانەوەدا بەکاردێت دژە ئاو بێت بۆ پاراستنی چیمەنتۆکە لە هەڵمژینی شێ ، ئەم جۆرە بە شێوەیەکی سەرەکی لەو شوێنانە بەکاردێت کە بنکەی تێکەڵکردن و شوێنی هەڵگرتنی چیمەنتۆیان نییە. ئەم شێوازە بڕێکی زۆر لە تەپ و تۆز درووستدەکات وە دەکرێت زیان بە مرۆڤەکان بگەیەنێت، کۆمپانیای دەلتا هەمیشە پێشنیاری ئەوە دەکات کە کەل و پەلی پارێزراوی بەکاربهێنرێت.
چیمەنتۆ بە بڕی زۆر
لەم شێوازەدا چیمەنتۆکە بە بێ پێچانەوە لە تەنکەری داخراوی گەورەدا دەگوازرێتەوە ، کە دەبێتە هۆی گەیاندنی خێرا ، بە بڕێکی زۆر بۆ پرۆژەکان و شوێنی مەبەست ، ئەم جۆرە گونجاوە بۆ پڕۆژە گەورەکان و ئەوپڕۆژانەی شوێنی هەڵگرتن و پارێزگاری کردن لە چیمەنتۆیان هەیە، گواستنەوەی چیمەنتۆ بەم شێوەیە ڕێگرە لە بە فیڕۆ چوونی چیمەنتۆ، تەپ و تۆزی کەمتر بەرهەم دەهێنێت وە پێویستی بە پێچانەوە نییە، ئەم شێوازە سەلامەتترە و دۆستی ژینگەیە.