خەرەسانە

چیمەنتۆی پۆرتلاندی کلسی

CEM II/A-L 42.5 R

کارەکانی تەواوکردن، کۆنکرێتی بەهێزکراو و ئامادە تێکەڵاو، باشترینە بۆ کۆنکرێتی تەلارسازی بەهۆی ڕەنگی کاڵەوە، ڕێگاوبان و پردەکان، و هەموو کارەکانی تری بیناسازی کە تووشی هێرشی سەلفات نابنەوە.



  • Ready Mixed Concrete

  • Roads and Bridges

  • High Rise Buildings

  • Precast 2




شێوازەکانی پاکێجکردن
کیسەی چیمەنتۆ

لەم جۆرەدا چیمەنتۆکە لە ڕێگەی کیسەی چیمەنتۆوە دەگوازرێتەوە، کە کێشی هەریەکەیان ٥٠ کگم لە ڕێگەی بارهەڵگرەوە. وە ڕەچاوی ئەوە دەکرێت کە هەموو ئەو ماددانەی لە پێچانەوەدا بەکاردێت دژە ئاو بێت بۆ پاراستنی چیمەنتۆکە لە هەڵمژینی شێ ، ئەم جۆرە بە شێوەیەکی سەرەکی لەو شوێنانە بەکاردێت کە بنکەی تێکەڵکردن و شوێنی هەڵگرتنی چیمەنتۆیان نییە. ئەم شێوازە بڕێکی زۆر لە تەپ و تۆز درووستدەکات وە دەکرێت زیان بە مرۆڤەکان بگەیەنێت، کۆمپانیای دەلتا هەمیشە پێشنیاری ئەوە دەکات کە کەل و پەلی پارێزراوی بەکاربهێنرێت. 

چیمەنتۆ بە بڕی زۆر

لەم شێوازەدا چیمەنتۆکە بە بێ پێچانەوە لە تەنکەری داخراوی گەورەدا دەگوازرێتەوە ، کە دەبێتە هۆی گەیاندنی خێرا ، بە بڕێکی زۆر بۆ پڕۆژەکان و شوێنی مەبەست ، ئەم جۆرە گونجاوە بۆ پڕۆژە گەورەکان و ئەوپڕۆژانەی شوێنی هەڵگرتن و پارێزگاری کردن لە چیمەنتۆیان هەیە، گواستنەوەی چیمەنتۆ بەم شێوەیە ڕێگرە لە بە فیڕۆ چوونی چیمەنتۆ، تەپ و تۆزی کەمتر بەرهەم دەهێنێت وە پێویستی بە پێچانەوە نییە، ئەم شێوازە سەلامەتترە و دۆستی ژینگەیە.

رێنماییە گشتیەکان

ئاو:

ئاوی پاک بەکاربێنە بۆ تێکەڵکردن و ئاوڕەشێن کردن

تێکەڵکردن:

-ماددە خاوەکان بە پێی پێوەرەکان بەکاربهێنە
- باشترین شێوازی تێکەڵکردن بەکارهێنانی ئامێری تایبەتە ، وە بۆ تێکەڵکردنی دەستی وا باشترە سەتڵ یان عەرەبانە بەکاربهێنرێت بۆ پێوانی بڕەکان.
- بۆ ماوەی سێ ڕۆژ ئاوڕەشێنی کۆنکرێتەکە بکە بۆ ئەوەی درز ڕوو نەدات.
-ڕووی کۆنکرێتەکە دابپۆشە بۆ ڕێگری کردن لە بەهەڵم بوونی ئاوی ڕووی کۆنکرێتەکە